کەریم سلێمان بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەئامادەبوونی ستافێکی باڵای وەزارەت، پێشوازیکرد لە ئەنتێلا تۆت کونسوڵگەری گشتی هەنگاریا لەهەولێر و میکلوش کالای بەرپرسی بازرگانی و ئابوری هەنگاریا.
ئامانجی دیدارەکە بۆ مەبەستی یەکترناسین و گفتوگۆکردن بوو دەربارەی چۆنیەتی بەرەو پێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێری لەهەرێم و ئاشناکردنی جوتیارانی هەرێم بەو کەل و پەلو ئامێرە پێشکەوتوانەی وڵاتی هەنگاریا بەکاریان دەهێنی لە بوری کشتوکاڵ و ئاودێری و پیشەسازی کشتوکاڵی، لەمبارەوە کونسۆڵی گشتی بە بریکاری وەزارەتی راگەیاند دەیانەوێت وەبەرهێنان لەسێکتەری کشتوکاڵیدا بکەن لەهەرێمی کوردستان و پشتیوانی لە تواناکانی جوتیاران بکەن، بۆ زیاتر بەرەوپێشچونی کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێری لە ڕێگەی بە پیشەسازیکردنی بەرهەمەکانیان و دۆزینەوەی بازاڕێک بۆ ساغکردنەوەی بەروبومەکانیان.
لای خۆیەوە بریکاری وەزارەت دوای بەخێرهێنان، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەسەردانی شاندی میوان و رایگەیاند: وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو هەمیشە دەرگای واڵایە بۆ هەر وڵاتێک و کۆمپانیایەک بیەوێت وەبەرهێنان لە سێکتەری کشتوکاڵ و ئاودێریدا بکات لە هەرێمەکەمان و سوپاسی وڵاتی هەنگاریا دەکەین کەدەیانەوێت پاڵپشتی وەزارەت بکەن ،لە پێناو بەرەوپێشچوونەکانی کشتوکاڵ و ئاودێری.
لە کۆتایدا کونسوڵی گشتی هەنگاریا بە بریکاری وەزارەتی راگەیاند ئەوان لای خۆیانەوە خەریکی ئامادەکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان خۆیان و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و لە داهاتوودا ئامادە دەبێت.
وڵاتی هەنگاریا پشتیوانی لە سێکتەری کشتوکاڵ و ئاودێری هەرێم دەکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.