ئەنجوومەنی باڵای تەندروستیی فەڕەنسالە نوێترین ئاماردا، ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە سەرتاسەری ئەو وڵاتەدا، 16 حاڵەتی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموون تۆمار کراون کە 12یان لە پاریسی پایتەخت بوون.
ئەم نەخۆشییە یەکێکە لە نەخۆشییە دەگمەنەکان و بەهۆی ڤایرۆسێکەوە بڵاودەبێتەوە کە دوو جۆری هەیە، جۆری کۆنگۆ و جۆری باشووری ئەفریقا.
جۆری کۆنگۆی ڤایرۆسەکە بەڕێژەی سەدا 10 مەترسی گیان لەدەستدان لەسەر کەسی تووشبوو دروست دەکات. لە هەر دوو تووشبوویەکی جۆری باشووری ئەفریقا ڤایرۆسەکەش یەکێکیان بەڕێژەی سەدا یەک مەترسی مەرگی لەسەرە.
بەگشتی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و بە شێوەیەکی زۆر دەگمەنیش لە مرۆڤەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.