گرنگترین پێكهاته‌ی چا (كافاین)ه، كه ده‌توانرێت بگوترێت سوودو زیانی هه‌ر به‌هۆی ئه‌و مادده‌یه‌وه‌یه، گرینگ‌ترین كاریگه‌ری كافاینیش ئه‌وه‌یه كه چاڵاكی مێشك زیاد ده‌كات
"د. زانا ئه‌حمه‌د – پزیشكی پسپۆڕی هه‌ناو" جگه له سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی چا له هه‌مان كاتدا زیانیشی هه‌یه وه‌كو خه‌وزڕان، خێرا كردنی لێدانی دڵ، ژانه‌سه‌ر، میز زۆر بوون، به‌رزكردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن، ددان ڕه‌ش كردن، شل كردنه‌وه‌ی سه‌ری گه‌ده‌و به‌وه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌ی ترشی گه‌ده، كه‌مكردنه‌وه‌ی مژینی ئاسن له ریخۆڵه‌كان و به‌وه‌ش خوێن كه‌می ".
د. زانا ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت" بڕی ڕێگه‌پێدراوی كافاین له‌ڕۆژێكدا بۆمرۆڤ كه نابێته هۆی لێكه‌وته‌ی خراپ له‌سه‌ر ته‌ندروستی، بریتییه له (400) میللیگرام، كه ئه‌مه‌ش ده‌كاته نزیكه‌ی (10) كوپ چا ،بۆیه وا باشه چا به‌م شێوه‌ی خوراه بخورێته‌وه:
1. به‌یانیان به تۆخی و ئێواران به كاڵی بخورێته‌وه.
2. منداڵ نه‌یخواته‌وه، هه‌ر هیچ نه‌بێت سه‌ر له ئێواران.
3. ژنی دووگیان له نیوه زیاتری كه‌سێكی ئاسایی نه‌یخواته‌وه.
4. یه‌كسه‌ر دوای نان خواردن نه‌خورێته‌وه.
5. ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی دڵه‌كوتێ و خێرا لێدانی دڵیان هه‌یه نه‌یخۆنه‌وه.
6. ئه‌وانه‌ی په‌ستانی خوێنیان كۆنتڕۆڵ نییه نه‌یخۆنه‌وه.
7. ئه‌و ژنانه‌ی خه‌ریكه له سووڕی مانگانه ده‌چنه‌وه؛ نه‌یخۆنه‌وه، چونكه ئه‌و هه‌ستی گه‌رمییه‌ی له ناخه‌وه هه‌ستی پێده‌كه‌ن زیاد ده‌كات.
8. ئه‌و ژنانه‌ی ئازاری سینگیان هه‌یه نه‌یخۆنه‌وه.
9. ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی كه‌مخوێنییان هه‌یه به‌هۆی كه‌می ئاسنه‌وه، به ڕێژه‌ی زۆر نه‌یخۆنه‌وه یان هه‌ر هیچ نه‌یخۆنه‌وه ".
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.