دوای چوار ڕۆژ له‌چالاكی جۆراو جۆر‌و گفتوگۆی تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر پانێلی كۆی ته‌وه‌رو دیداره‌كان، له‌هۆڵی هۆتێل رامادا، بیست وپێنجه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی گه‌لاوێژ كۆتاییهات و سه‌ركه‌وتووانی بواری شیعر‌و چیرۆك و لێكۆڵینه‌وه خه‌ڵاتكران.
وتاری هه‌ریه‌كه له لیژنه‌كانی لێكۆڵینه‌وه، چیرۆك و شیعر خوێندرانه‌وه، له‌هه‌رسی وتاره‌كه‌شدا لیژنه‌كان جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه زۆر به‌ئازادانه‌و به‌نهێنی هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بابه‌ته‌كان كردووه.
پاشان خه‌ڵاته‌كان به‌مشێوه‌یه دابه‌شكران:
خه‌ڵاتی نووسه‌رانی بادینان:
یه‌كه‌می لێكۆڵینه‌وه: موحسین عه‌بدولڕه‌حمان.
یه‌كه‌می چیرۆك: دڵبرین عه‌بدولفه‌تاح عه‌لی
یه‌كه‌می شیعر: دڵدار محه‌مه‌د.
خه‌ڵاته‌كانی لێكۆڵینه‌وه
یه‌كه‌م: ئاریان سه‌لیم خدر
دووه‌م: محه‌مه‌د حه‌سه‌ن مرادی،
سێیه‌م: محه‌مه‌د نه‌بی ئیبراهیم
خه‌ڵاته‌كانی چیرۆك
یه‌كه‌م: خاتره محه‌مه‌دی،
دووه‌م: ئه‌نوه‌ر عه‌ره‌ب
سێیه‌م به‌هاوبه‌شی به‌خشرا به (كاروان فه‌تاح و ئه‌مجه‌د غوڵامی)
خه‌ڵاته‌كانی شیعر
یه‌كه‌م: داستان مارف كه‌ریم
دووه‌م: شوان تۆفیق یاسین
سێیه‌م: گوڵاڵه عوسمان
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.