Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 09:16

له‌ئه‌مه‌ریكا دۆخی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ تاوتوێكرا

کوردستان TV
100%

نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان و کۆنگرێسمان سێس مۆڵتۆن باسیان لە دوایین بەرەوپێشچوونەکانى کوردستان و عێراق کرد.
نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا بەیان سامى عه‌بدولره‌حمان چاویکەوت بە کۆنگرێسمان سێس مۆڵتۆن ئەندامى کۆمیتەى کاروبارى هێزە چەکدارەکان و پێشووتر ناوبراو لە عێراق خزمەتى سەربازى کردووە.
 لە کۆبوونەوەکەدا بەیان  سامى عه‌بدولره‌حمان  پوختەیەکى پێشکەش کرد دەربارەى دوایین بەرەوپێشچوونەکانى کوردستان و عێراق لە رووى سیاسى و ئاڵنگارییە ئەمنیەکان و پشتگیرییەکان بۆ هێزەکانى پێشمەرگە لە شەڕ دژى داعش. هەروەها سوپاسى کۆنگرێسمان سێس مۆڵتۆن بۆ خزمەتکردنى لە عێراق و پشتگیرییەکانى بۆ کوردستان.
ئەمریکا هاوبەشێکى گرنگە بۆ هەرێمى کوردستان و عێراق لە شەڕ دژى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش کە هاوکارى دارایى و سەربازى لە شەڕ دژى رێکخراوى تیرۆریستى داعش لە ساڵى 2014 و ئەم هاوکارییانە تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
کۆنگرێسمان سێپ مۆڵتۆن سیاسەتوانێکى ئەمریکیە کە لە ساڵى 2015 ەوە تاوەکو ئێستا لە کۆنگرێسى ئەمریکا نوێنەرایەتى ناوچەى 6 ماسۆشیتس دەکات. ئەندامى پێشووى هێزەکانى مارینز و ئەندامى حیزبى دیموکراتەکانە. ناوبراو سەرکردایەتى هێزەکانى مارێنزى کرد کە هاتنە نێو بەغدا و دواتر بەشداریکردووە لە دامەزراندنى دامەزراوەى میدیایى سەربەخۆى عێراق و هەروەها ڕێکخەرى سەرەکى بووە لەنێوان سەرکردە سیاسیەکانى عێراق و ژەنەڕاڵ پەترایۆس.

ڕه‌حیم ڕه‌شیدی - ئه‌مه‌ریكا

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.