له قه‌زای مێرگه‌سۆر له دیدارێكدا ئه‌نجامی هه‌ڵكۆڵین و لێكۆڵینه‌وه‌كانی پسپۆڕانی ناوخۆیی و بیانی پیوه‌ست به ئه‌شكه‌وتی مێژوویی شانه‌ده‌ر راگه‌یه‌نرا.
له مه‌ڕاسیمی دیداری شانه‌ده‌ردا به ئاماده‌بووونی به‌رپرسانی حكومی و پسپۆڕانی شوێنه‌وارناسی چه‌ند زانكۆیه‌كی ناوخۆیی و بیانی به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌نجامه‌كانی چه‌ند ساڵه‌ی هه‌ڵكۆڵین و دۆزینه‌وه یان لێكۆڵینه‌وه شوێنه‌وارییه‌كان له رووی زانستییه‌وه خرانه‌ڕوو. سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سۆران له په‌یڤێكدا رایگه‌یاند" كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گرنگی به كه‌رتی شوێنه‌وار ده‌درێ و سنووری ئیداره‌ی سۆران-یش یه‌كێكه له ناوچه مێژوییه‌كان و له داهاتووشدا هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن ببیته ناوچه‌یه‌كی گرنكی گه‌شتیاری بۆ سەردانیکەران".
له گرنگترین ته‌وه‌ره‌كانی دیداره‌كه پێكهاتبوون له: به‌را‌وردێك له نێوان ده‌ره‌نجامی هه‌ڵكۆلینه كۆن و نوێكانی ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر، مێژووی ده‌ڤه‌ری
بارزان و ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر، تایبه‌تمه‌ندی مرۆڤی نیاندرتاڵ، گه‌شه‌پێدانی ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر له رووی گه‌شتیارییه‌وه له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له پرۆفیسۆر گرایم باركه‌ر بەڕێوەبەری تیمی زانکۆی کامبریجی بەریتانی لە هەڵکۆڵینی شانەدەر، پ.كریس هانت، ئێما پۆمێرۆی، عه‌بدالوه‌هاب سلێمان به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوكوزاری سۆران پێشكه‌ش كران.
له كۆتایی مه‌راسیمدا، له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه راو تێبینی و پرسیاره‌كانی په‌یوه‌ست به لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كانی ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر ئاڕاسته‌ی پسپۆڕانی بواری مرۆڤناسی، شوێنه‌وارناسی نێو دیداره‌كه كرا.
ئا- كامران
له مێرگه‌سۆر دیداری شانه‌ده‌ر بۆ شوێنه‌وار به‌ڕێوه‌چوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.