لە ئاکامی تەقینەوەی نارنجۆکێک لە ماڵێکدا لە رۆژھەڵاتی بەغدا، سێ کەس کوژران و برینداربوون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە تەقینەوەیەک لە مالێکدا لە ناوچەی سەدر رۆژھەڵاتی بەغدا روویداوە.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە دوای گەیشتنی ھێزە ئەمنییەکان بۆ ماڵەکە، دەرکەوتووە کە تەقینەوەکە لە ئەنجامی یاریکردن بووە بە نارنجۆکێک.
راشیگەیاندووە کە لە ئاکامی تەقینەوەکەدا، دوو کەس کوژراون و یەکێکی دیکەیش برینداربووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.