پارێزگای ههولێر سهرجهم كاسبكارانی بازاڕی سیم ئاگادار دهكاتهوه.
دهقی ئاگادارییهكه:
دوای ئەوەی پارێزگاى هەولێر لەپێناو هاوکاریکردن و پێشکەش کردنی ئاسانکاری بۆ کاسبکارانى بازاڕى سیم و لەپێناو قورس نەکردنى بارایی داراییان، بڕیاریدا ئەوبڕە پارەیهى کە دیاریکراوە بۆیان بەشێوەى قیست لەبەرامبەر وەرگرتنى دوکان لە بازاڕى هاوچەرخى سپى لە 4 قیست بۆیان بکرێت بە 5 قست و بەهۆى پشووەکانى جەژنى ڕەمەزانى پیرۆزیش، ماوەى دانى قستى یەکەمی بۆ 2022.5.15 درێژکردەوە، ئاگادار سەرجەم کاسبکارانى بازاڕى سیمی گەڕەکی کوردستان دەکەینەوە، ڕۆژی سێشەممە 2022.6.7 دوا وادەی وەرگرتنی قستی یەکەمە و هەر کەسێک لەم وادەیە قستی یەکەم نەدات، مافی وەرگرتنی دوکانی نامێنێت لەبازاڕی هوچەرخی سپی.
ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر
2022.5.30
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.