Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 09:23

ژاپۆن پشتیوانی خۆی بۆ هه‌ولێر دووپاتكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

پارێزگارى هەولێر، پێشوازی لە بەڕێوەبەری سەرەکی ئاژانسی ژاپۆنی بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی ( جایکا) لەعێراق کرد
نیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە 2022.5.30، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، پێشوازیکرد لە جین یۆنیدا، بەڕێوەبەری سەرەکی ئاژانسی ژاپۆنی بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی ( جایکا) لەعێراق و شاندێکی یاوەرى.
لەدیدارەکەدا، بەڕێوەبەری سەرەکی ئاژانسی (جایکا) لەعێراق، باسى لە کارو پڕۆژەکانی ئاژانسەکەیان لە هەرێمی کوردستان کرد کەتوانیویانە چەندین پڕۆژەی جۆراو جۆر لەسێکتەرەکانى ئاو و ئاوەڕۆ، کارەبا و کشتوکاڵ بەهاوکاری و هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن، گرنگترینیان هەموارکردنەوەی ماستەرپلانی شاری هەولێرە، کە لە ڕێگەی ئەم پرۆژەیەوە، لە ڕووی شارسازی و چەندان سێكتەری گرنگەوە، هەولێرى پایتەخت دەخاتە قۆناغێكی نوێی گەشەسەندنەوە. 
لەلایەن خۆیەوە، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى تەئکید کردنەوە لە پتەوکردنى هەماهەنگیی و پەیوەندییەکانى نێوان پارێزگاى هەولێر و  ئاژانسی ژاپۆنی بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی (جایکا) لەعێراق و نووسینگەى هەولێرى ئاژانسەکە، سوپاسی ئاژانسی جایكای ژاپۆنی كرد كە بەردەوام هاوكار و پاڵپشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بوونە و ستایشی سەرجەم ئەو کار و پڕۆژانەى کرد کە ئاژانسى ناوبراو لە سنوورى پارێزگاى هەولێر ئەنجامیداون و ئەنجامی دەدەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.