Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 09:24

نوێنەرى حکومەتی هه‌رێم و کۆنگرێسمان جەیسن کرۆ دوایین پێشهاته‌كانی هه‌رێم و عێراقییان تاوتوێكرد

کوردستان TV
100%


نوێنەرى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا بەیان سامى عه‌بدولره‌حمان چاویکەوت بە کۆنگرێسمان جەیسن کرۆ ئەندامى کۆمیتەى کاروبارى هێزە چەکدارەکان و هاوسەرۆکى گروپى دۆستانى کورد لە کۆنگرێسى ئەمریکا.
نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان پوختەیەکى پێشکەش بە کۆنگرێسمان جەیسن کرۆ کرد دەربارەى دوایین بەرەوپێش چوونەکانى کوردستان و عێراق لە ڕووى سیاسى و گۆڕینەوەى بیروڕا لەسەر بەرەوپێشبردنى پەیوەندییەکان و هەماهەنگى ستراتیژى نێوان کوردستان و ئەمریکا.

لەلاى خۆیەوە بەیان سامى عبدالرحمن سوپاسى کۆنگرێسمان جەیسن کرۆ ى کرد بۆ پشتگیریەکان و هاوسەرۆکایەتى کردنى گروپى دۆستانى کورد لە کۆنگرێس.

ئەمریکا هاوبەشێکى گرنگە بۆ هەرێمى کوردستان و عێراق لە شەڕ دژى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش کە هاوکارى دارایى و سەربازى لە شەڕ دژى رێکخراوى تیرۆریستى داعش لە ساڵى 2014 و ئەم هاوکارییانە تاوەکو ئێستا بەردەوامە.

کۆنگرێسمان جەیسن کرۆ نوێنەرایەتى ناوچەى 6 ى وویلایەتى کۆلۆرادۆ دەکات لە کۆنگرێس و ئەندامى چەندین کۆمیتەیە لەوانە کۆمیتەى پرۆژە بازرگانیە بچووکەکان، کۆمیتەى کاروبارى هێزە چەکدارەکان، کۆمیتەى هەمیشەى هەواڵگرى. هەروەها ئەندامى پێشووى سوپاى ئەمریکا و هەڵگرى مەدالیایى ئەستێرەى زیویە.

 

ڕه‌حیم ڕه‌شیدی - ئه‌مریكا

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.