Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 07:32

عێراق... سزای لەسێدارەدان بۆ سێ تیرۆریستی داعش دەرکرا

کوردستان TV
100%


ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند کە سێ تیرۆریستی داعش بەتاوانی بەشداریکردن لە ئەنجامدانی چەندین پەلاماری تیرۆریستی، سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرکراوە.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە دادگای تاوانەکانی کەرخ، سزای لەسێدارەدانی بۆ سێ تیرۆریستی داعش دەرکردووە، ئەوەیش بەتاوانی بەشداریکردن لە ئەنجامدانی چەندین پەلاماری تیرۆریستی.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە سزاکان پشت بەستن بە ماددەی چواری تیرۆر دەرکراون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.