له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و شاندێكی باڵیۆزخانه‌ی سوید له عێراق جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه وه‌به‌رهێنه‌رانی سویدی بێنه هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیش له سێکتەره‌كانی پیشەسازی و گواستنەوەو تەندروستی و خوێندن و تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م د. محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان پێشوازی لە یۆناس لۆڤێن باڵیۆزی سوید لە عێراق و شاندێكی یاوه‌ری کرد ، لەمیانەی کۆبوونەوەکە تاوتوێی دۆخی وەبەرهێنان و فراوانکردنی پەیوەندیییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان سوید کرا.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی بەوەکرد كه هەرێمی کوردستان پێویستی بە وەبەرهێنانی بیانی هەیەو بۆ ئەمەش حکوومەت ئامادەیە تەواوی ئاسانکاریی بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی و سویدی بکات، هەروەها دەیانەوێ وەبەرهێنانی سویدییەکان لە کوردستان ببینن.
لای خۆیه‌وه باڵیۆزی سوید ئاماژەی بەوەکرد كه دەخوازن پەیوەندییەکانیان لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا پتەوتر بکەن، چوونکە لە سێکتەری پیشەسازی و گواستنەوە و تەندروستی و خوێندن و تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی ئەزموونێکی زۆر باشیان هەیە.
بە ئامانجی هەماهەنگی زیاتری نێوان هەرێمی کوردستان و سوید، ھەردوولا ھاوڕابوون چەند وەبەرهێنەرێکی سویدی بێنە کوردستان و هەروەها شاندێکی وەبەرهێنانیش سەردانی ستۆکهۆڵم بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.