به‌شێك له هاووڵاتییانی پارێزگایه‌كی عێراق به‌هۆی گرانبوونییه‌وه ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی بایكۆتكردن و نه‌كڕینی مریشك و گۆشتی سپی بڵاو كرده‌وه.
هاووڵاتییانی پارێزگای بابل له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵمه‌تی بایكۆتی كڕینی مریشك و گۆشتی مریشكیان ڕاگه‌یاند.
له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا داوا ده‌كه‌ن هاووڵاتییانیش پاڵپشتیان بكه‌ن و بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ هیچ مریشك و گۆشتێكی سپی نه‌كڕن، تا خاوه‌نی ده‌واجن و مریشكفرۆشكه‌كان ناچار بكه‌ن مریشك هه‌رزان بكه‌ن.
هه‌ڵمه‌ته‌كه له كاتێكدایه كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردسان و پارێزگاكانی به‌غدا نرخی مریشك و گۆشتی سپی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه، خاوه‌نی ده‌واجن و مریشكفرۆشه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی گرانبوونی عه‌له‌ف و ئالیكی مریشكه‌وه نرخیان به‌رزكردۆته‌وه، ئه‌مه جگه له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی نیوكاسل كه به‌شێكی زۆری مریشك و جووجه‌له‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی له‌ناوبردووه.
ئێستا هه‌ر كیلۆیه‌ك مریشكی زیندوو له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به زیاتر له 4 هه‌زار دیناره، بێگومان له بازاڕه‌كانی پارێزگاكانی تری عێراق نرخه‌كه كه‌مێك زیاتره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.