زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاشكرای كرد، ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌رماڵه‌ی قوتابییان ده‌كرێ.
زانكۆكه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: دوای بەدواداچوونێکی زۆری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر لەگەڵ گەنجینە، بڕیاردرا ده‌ست بە دابەشکردنی دەرماڵەی قوتابییان بكرێ.
زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاگاداری سەرجەم قوتابییانی کۆلێژەکانی زانكۆكه‌ی كرده‌وه كه بەیانی ڕۆژی سێشەم ڕێكه‌وتی 31ی 5ی 2022 سەردانی ژمێریاری کۆلێژەکانیان بکەن بۆ مەبەستی وەرگرتنی دەرماڵەكانیان.
لای خۆیه‌وه د. كامه‌ران یوونس سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ (ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌م فه‌رمانی خه‌رجكردنی پاره‌ی ده‌رماڵه‌ی قوتابییانمان وه‌رگرتووه و سبه‌ی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م قوتابییانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین دابه‌شی ده‌كه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ده‌رماڵه‌كه ته‌نیا بۆ یه‌ك مانگه. جه‌ختیشی كرده‌وه كه له به‌دواداچوونه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی هه‌ردوو مانگی 5 و 6ی قوتابییانیش وه‌ربگرن تا به‌زووترین كات به‌سه‌ر قوتابییان دابه‌شی بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.