دادگای عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی بۆ به‌رپرس و پلاندانه‌ری یه‌كه‌می ته‌قینه‌وه‌كه‌ی بازاڕی له‌نگه‌ی باب شه‌رقی ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا ده‌كرد كه ببووه هۆی قوربانی نزیكه‌ی 150 كه‌س.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: دادگای تاوانه‌كانی ناوچه‌ی ڕه‌سافه‌ی شاری به‌غدا ئه‌مڕۆ دووشه‌م بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ تاوانبار (س) ده‌ركرد كه پێشتر والی باشووری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بووه و به‌رپرسی یه‌كه‌می ته‌قینه‌وه‌كه‌ی بازاڕی له‌نگه‌ی شاری به‌غدا بووه.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه ئاماژی به‌وه‌دا كه تاوانباره‌كه له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا دانی به تاوانه‌كه و ئه‌ندامێتی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له ساڵی 2012وه داناوه.
تاوانباره‌كه سه‌باره‌ت به‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ی بازاڕی له‌نگه جه‌ختی كردۆبووه‌وه كه توانیبووی دوو خۆكوژ ئاماده بكات و له خاڵه‌كانی پشكنینی هێزه ئه‌منییه‌كان تێیانپه‌ڕێنێ و دواتریش خۆیان بته‌قێننه‌وه.
ته‌قینه‌وه‌كه له ڕۆژی 21ی كانوونی دووه‌می 2021 ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه 32 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 110 كه‌سی تریش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.