سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی به‌هۆی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی دێرین ڕه‌فیق عارف ئه‌مین ناسراو به (گوڵه‌باغ) بڵاو كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی له په‌یامه سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوسه‌نگه‌رانى تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌ى دێرين خوالێخۆشبوو ڕەفیق عارف ئەمین ناسراو به (گوڵەباغ) ده‌كه‌م وهاوسۆز و هاوخه‌ميانم.
ڕاشیگه‌یاند: له خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و سه‌بوورى و ئارامى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: خوالێخۆشبوو گوڵه‌باغ ته‌مه‌نێكى دوور و درێژى به پێشمه‌رگايه‌تى و خزمه‌تكردنى گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى به‌سه‌ر برد و له ڕێگه‌ى خه‌بات و تێكۆشاندا، شه‌ونخوونى و سه‌ختى و زه‌حمه‌تيى زۆرى كێشاوه و هه‌ميشه جه‌نگاوه‌ر و ڕۆڵه‌يه‌كى دڵسۆز و وه‌فادارى كوردستان بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.