ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و مووسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی و بەشێک لە رۆژنامەوانان و نووسەران، لە سەنتەری ئاڵا لە ڕێورەسمێکدا كتێبی وهرگێڕدراوی "یادەوەرییەکان"ی ئیسماعیل بێشکچی كۆمهڵناسی نێوداری تورك و دۆستی دێرینی كورد کە لە تورکییەوە لەلایەن محەمەد عیزەدین وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی، سازکرا.
كتێبی وهرگێڕدراوی یادهوهرییهكان کە ساڵی 2021 بە تورکی بڵاوکراوەتەوە، باس لە زۆر لایەنی تایبەتی ژیانی ئیسماعیل بێشکچی دەکات ھەر لە ناسینی گەلی کوردەوە تاوەکو ئەوەی لەسەر پرسی کورد چۆن دووجار لە زانکۆ دەردەکرێت و زیندان دەکرێت و ئەشکەنجە دەدرێ و سزای ماددی و مەعنەوی دەدرێ هەروەها سەرجەم پەرتووکەکانی قەدەغە دەکرێن.
بێشکچی لە كتێبهكهدا بە وردی باس لە ژیانی زانستیی خۆی دەکات کە چۆن لەلایەن نەژادپەرستانی تورک بەھۆی ئەوەی بەرگری لە گەلی کورد کردووە، زیاتر لە 100 ساڵ سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندراوە و 17 ساڵیش لە بەندیخانە بووە.
ئیسماعیل بێشکچی نووسەری گەورەی تورکیا و دۆستی نزیکی کورد نیو سەدە ژیانی تەرخانکردووە بۆ زانست و حەقیقەت، لە جیهاندا وەک زانایایەکی گەورەی کۆمەڵناسی هەژماردەکرێت، بەرهەمەکانی چەندین لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی و 36 کتێبن کە زۆربەیان لە تورکیا قەدەغەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.