بهڕێوهبهرایهتی شوێنهوار و كهلهپووری گهرمیان دوای لێكۆڵینهوه و لێكردنهوهی بهشێكی بهردهكهی گوندی كهمتاران كه بۆ ماوهی 34 ڕۆژ پاسهوانییان لێ دهكرد، دهركهوت بهردهكه نه شوێنهوارییه و نه خهزنهی كهنز و خشڵی تێدایه.
پاش ئەوەی لە گوندی کەمتاران هەوڵی تێکدان و بە تاڵانبردنی بەردێکی گەورە درا بە گومانی بوونی کەنز و خشڵ و پارچەی شوێنەواری تیایدا، لەلایەن بنکەی ئاسایشی مەیدانەوە پووچەڵکرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور تیمێکی لە شوێنەوارناسانی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری گەرمیانی ڕاسپارد بە ئاگاداری ئیدارەی گەرمیان و بەێوەبەرایەتی ناحییەی مەیدان بە هاوکاری ب. ئاسایشی گەرمیان ـ پۆلیسی گەرمیان بە چاودێری کۆمەڵێک لە خەڵکی ناوچەکە و مامۆستای ئاینی و ئەنجوومەنی گوندەکە و چالاکوانان، بەشێک لەبەردەکە کرایەوە بەتایبەت ئەو شوێنەی کە هەوڵی کونکردنی درابوو.
ئەم ههوڵهش لە پێناو ڕەواندنەوەی گومانەکان و پشوودان بە بنکەی ئاسایشی مەیدان کە ماوەی 34 ڕۆژە پاسەوانیان لەم بەردە کردووە، لە کۆتاییدا دەرکەوت ئەم بەردە تەنها بەردێکی سروشتییە و نەشوێنەوارییە و نەخەزنەی تیادایە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور داوای لە خەڵکی ناوچەکە و تەواوی هەرێمی کوردستان كرد زیاتر چاوکراوە بن بۆ پاراستنی ناوچە شوێنەوارییەکان، لە هەمان کاتیشدا دوورکەوتنەوەی ئەو خەڵکانەی کە دوای خەونی خەیاڵاوی کەوتوون لە دۆزینەوەی خەزێنە و هێما و کۆمەڵی شتی دیکەی بێ بنەما و دروستکراو بۆ تێکدانی سروشتی جوانی وڵات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.