به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه ئه‌مڕۆ دووشه‌م تۆماركردنی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی له پارێزگایه‌كی عێراق ڕاگه‌یاند.
بوومه‌له‌رزه‌كه له كاتژمێر 5:50 له شارۆچكه‌ی قه‌ڵای سوكه‌ر له پارێزگای زیقاڕ ڕوویداوه و پله‌ی له‌رزینه‌كه‌شی 3.5 بووه به پله‌ی ڕێخته‌ر.
ده‌سته‌كه ئاشكراشی كرد كه خه‌ڵكی شارۆچكه‌كه هه‌ستیان به زه‌وی له‌رزینه‌كه كردووه، تا ئێستاش هیچ زیانێكی گیانی و ماددی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه له شارۆچكه‌كه تۆمار نه‌كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.