سهرلهئێوارهی ئهمڕۆ دووشهم وهزارهتی ئهوقاف و كاروباری ئایینی ههرێمی كوردستان مهڕاسیمی ڕێزلێنانی بۆ ئهو مامۆستایانه ڕێكخست كه بڕوانامهی باڵایان بهدهستهێناوه.
مهڕاسیمهكه ئهمڕۆ دووشهم به ئامادهبوونی د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و ژمارهیهك بهرپرسی حكوومی و مامۆستای ئایینی بهڕێوهچوو.
وهزیری ئهوقاف پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستایان کرد و جەختی لە پشیوانیکردنی کەرتی خوێندنی باڵا کردەوە و پلانی وەزارەتی خستەڕوو کە بریتیە لە فراوانکردنی کەرتی خوێندنی باڵا و ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ ئارەزوومەندان.
جەختیشی کردەوە كه ئەنجامدانی توێژینەوە زانستییەکان دهبنە مایەی سوود بۆ خەڵک و چارەسەری کێشەکان. ئاماژهی بهوهش دا كه ھەموو ھەنگاوێکی حکوومەت لە خزمەتی ھاووڵاتی و بۆ خزمەتی خەڵکە بۆ ئەمەش ھەرچی توانا ھەبێت لە خزمەتی ھاووڵاتییاندا دەبێت.
گوتیشی: مامۆستایانی ئایینی ڕێنیشاندەر و پێشەوای میللەتەکەمان بوون و ھەمیشە لە خزمەتی ھەر ھەنگاوێک دەبن کە خزمەت بە مامۆستایان بکات.
دواتر ئاماژەی دا بە رێکخستنی دیدارێکی کراوە بە بەشداری مامۆستایان لەسەرتاسەری شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان، پشتیوانی ئەو بڕیارانەشی دووپاتکردەوە کە لەلایەن مامۆستایانەوە دەدرێت.
دواتر د. عبداللە وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان وێرای پیرۆزبایی لە مامۆستایانی ئایینی، جەختی لە پاراستنی شکۆی مزگەوت و وتار و بەرەوپێشبردنی بواری وتار و بە ئەکادیمیکردنی کردەوە و ڕایگەیاند: مزگەوت شکۆ و گەورەیی خۆی ھەیە و پێویستە دوور بێت لە ھەر دەستوەردان و بەسیاسیکردنی، مزگەوت پیرۆزە پێویستە بە پیرۆزی خۆی بمێنێتەوە و ھەمووشمان لەپێناو سەرخستنی پەیامی ئایینی پیرۆزئ ئیسلام دەست لەناودەست کاربکەین و پێکەوە بین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.