ئه‌و شانده‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه دوێنێ یه‌كشه‌م گه‌یشتبووه شاری به‌غدا، ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق و به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كه كۆبووه‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم بڵاوی كرده‌وه: ئەمڕۆ دووشەم شانده‌كه‌ی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری بەغدا لەگەڵ د. هانی ئه‌لعیقابی وەزیری تەندروستی عێراقی فیدڕاڵی بە وەکالەت و بەرپرسانی وه‌زاره‌ته‌كه كۆبووه‌وه بۆ گفتوگۆی تایبەت بە کاروبارەکانی نێوان هەردوو وەزارەت و هەماهەنگیکردن له‌نێوانیاندا.
ڕاشیگه‌یاند: شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی یاداشتێکی وردەکاری کێشە و گرفتەکانیان دا به وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق بۆ چارەسەری بابەتە هەڵپەسێردراوەکان و هه‌روه‌ها هەوڵی زیاتر بۆ دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و ئامێر و سازدانەوەکان و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ هەرێمی کوردستان.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه دوێنێ یه‌كشه‌م هه‌ردوو وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدابوو. له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا گفتوگۆی تایبەت بە کاروبارەکانی نێوان هەردوو وەزارەت و هەماهەنگیکردنی زیاتر کرابوو.
هه‌ر دوای په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه شاندێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێ كه‌وتبوو بۆ چارەسەری بابەتە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان و دابینکردنی دەرمان و پێداویستی و ئامێره پزیشکییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.