به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق دۆسییه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی چێشتخانه‌ی لیلی له شاری به‌غدا یه‌كلایی كرده‌وه دوای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی چێشتخانه‌كه ڕایگه‌یاندبوو كه له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكی سه‌ربازییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه.
سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ یه‌كشه‌م چێشتخانه‌ی سێ نهۆمی لیلی له شه‌قامی وه‌زیران له گه‌ڕه‌كی جادرییه له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه 4 كه‌س كه كرێكاری چێشتخانه‌كه بوون گیانیان له‌ده‌ست دا و 2 كه‌سی تریش كه له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه بوون بریندار بوون.
سه‌عد میعه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی چێشتخانه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به تیرۆر و تاوان نه‌بووه به‌ڵكو ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی سیسته‌می غازی چێشتخانه‌كه بووه.
له‌باره‌ی گوته‌ی خاوه‌نی چێشتخانه‌كه كه ڕایگه‌یاندبوو له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكی سه‌ربازییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه، سه‌عد میعه‌ن ڕایگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی ده‌گوترێ دووره له ڕاستییه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.