Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 05:28

لە پارێزگای نەینەوا تیرۆریستێكی داعش دەستگیركرا

کوردستان TV
100%

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، دەستگیركردنی تیرۆریستێكی داعشی لە پارێزگای نەینەوا باكووری ئەو وڵاتە راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاوی كردەوە كە پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكان، هێزەكانی سوپا لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا لە گوندی سمود سەربە ناحیەی زوممار رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، تیرۆریستێكی داعشیان دەستگیركردووە.
باسی لەوەش كردووە، تیرۆریستە دەستگیركراوەكە كە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواكراوبوو، لەبەناو ولایەتی دیجلە سەربە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش چەكداربووە.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو كە تیرۆریستە دەستگیركراوەكە، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.