Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:25

وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا هاوردەكردنی نەوتی رووسیا بەڕێژەی لەسەدا 90 كەمدەكەنەوە

کوردستان TV
100%

وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا رێككەوتن لەسەر كەمكردنەوەی بڕی نەوتی هاوردەكراو لە رووسیاوە بە نزیكەی لەسەدا 90 تا كۆتایی ئەمساڵ.
ئورسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆكی كۆمیسیۆنی یەكێتیی ئەورووپا، لە كۆبوونەوەی لووتكەی سەركردەكانی یەكێتیی ئەورووپا لە بڕۆكسل رایگەیاند كە لەسەر سەپاندنی سزا بەسەر رووسیادا گەیشتوونەتە رێككەوتن.
ڤۆن دێر لاین لە بەیاننامەیەكدا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەبارەی سزاكەی سەر رووسیا رایگەیاندووە تا كۆتایی ئەمساڵ هاوردەكردنی نەوت لە رووسیاوە بۆ یەكێتیی ئەورووپا بەڕێژەی نزیكەی لەسەدا 90 كەم دەكەنەوە.
بڕیارەكەی یەكێتی ئەوروپا كاریگەری لەسەر نرخی نەوت دروست كردووەو نرخەكەی گەیاندە سەرووی 123 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.