Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 05:27

خشتەی پێدانی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان گۆڕانكاری بەسەر دا دێت

کوردستان TV
100%

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم خاوەن موەلیدەكانی ناو شاری سلێمانی دەكاتەوە، كە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و پێویستبوونی كارەبای بەردەوام، بەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان دەگۆڕدرێت و دەبێت بە 24 كاتژمێری.
بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی روونیكردۆتەوە كە هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویستە كار بە موەلیدە ئەهلییەكان  بكرێن و كارەبا دابین بكەن،.
بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەمەش كردووە كە ئەم بەرنامەیە لە كاتژمێری 12ی شەوی 31/5/2022 دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە. 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.