Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 05:24

پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای ئاسایشی خۆراك ئەنجام دەدات

کوردستان TV
100%

ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای پاڵپشتی لەناكاوی ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان، خرایە خشتەی كاری دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە ئەمڕۆ سێشەممە 31ی ئایاری 2022، دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوەدەچێت.
لە راگەیەندراوەكەدا بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی ئەمڕۆ خراوەتەڕوو كە تەنها تایبەتە بە ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای پاڵپشتی لەناكاوی ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان.
ئاماژە بەوەش دراوە كە دانیشتنەكەی ئەمڕۆ، كاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.