وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، تۆماركردنی 120 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتای خوێنەربوونی ڤایرۆسیی راگەیاند.
سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندورستیی و ژینگەی عێراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندووە كە 120 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتای خوێنەربوونی ڤایرۆسیی تۆماركراوە.
ئاماژەی بەوەیش داوە كە لەو ژمارەیە، 20 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی پەتاكەوە تۆماركراوە.
لە 26ی تەمووزی رابردوودا، وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق یەكەم حاڵەتی گیانلەدەستدانی بە پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی راگەیاند.
لە عێراق 120حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتای خوێنبەربوون تۆماركراوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.