Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 05:21

كەشناسی عێراق: پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینی كردووە كە تۆز و خۆڵ تا كۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرما-ش بەرز دەبنەوە.
دەستەی كەشناسی عێراق لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، سبەینێ چوارشەممە، كەشوهەوا روون دەبێتەوە، بەڵام پلەكانی گەرما لە بەشی ناوەڕاست و باشوور نزیك دەبنەوە لە رۆژی پێشوو، هەروەها لە بەشی باكووری وڵات كەمێك بەرز دەبنەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، كەش و هەوای رۆژی پێنجشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور روون دەبێت، هاوكات كەشوهەوای هەرێمی باشوور روون دەبێت لەگەڵ تۆزێكی سووك، هەروەها پلەكانی گەرما لە بەشی ناوەڕاست و باشوور كەمێك بەرز دەبنەوە.
دەستەی كەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەداوە كە كەش و هەوای ڕۆژی هەینی ڕوون دەبێتەوە لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەی ناوەڕاست، هەروەها هیچ گۆڕانكارییەك لە پلەكانی گەرما لە ناوچەی ناوەڕاست ڕوونادات جگە لە بەشەكانی ڕۆژئاوا كە كەمێك بەرز دەبێتەوە
دەستەی كەشناسی عێراق  دەشڵێت: كەش و هەوای وڵات بۆ شەممەی داهاتوو دادپەروەرانە دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرزترن لە ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.