Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 05:23

ئاری ئەحمەد: لەهەر شوێنێك پێویست بێت و كێشەی كەمئاوی هەبێت چارەسەر دەكرێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری ئاوی هەرێمی كوردستان رایدەگەێنێت، لەهەر شوێنێك پێویست بێت و كێشەی كەمئاوی هەبێت، بەبڕیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان چارەسەر دەكرێت.
ئاری ئەحمەد ،بەڕێوەبەری ئاوی هەرێمی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی گوتی: مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پاڵپشتیەكی زۆری ئێمە كردووە و جگە لەوەی داهاتی 17%مان بۆ خەرج دەكرێت ، هەرچی داوامان كردووە پارەمان بۆ خەرج كراوە.
هەروەها گوتی: دوای سەردانەكەی سەرۆكی حكوومەت بۆ وەزارەتی شارەوانی 356 ملیار دینار بەشێوەی قۆناغ رەزامەندی لەسەردا، هەروەها لەبارەی وشكەساڵی و كێشەی كەمئاوی، ئێمە پێشتر راپۆرتێكمان لەبارەی وشكەساڵی پێشكەش كردبوو بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە لە هەموو هەرێمی كوردستان.
 هەروەها گوتیشی: لە هەولێر دەست بەلێدانی 138 بیركراوە، كە 10 بیری لێدراوە و ئێستاش كار بۆ لێدانی نۆ بیری دیكە دەكرێت، لەهەر شوێنێكیش پێویست بێت و كێشەی كەمئاوی هەبێت ، بەبڕیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان چارەسەر دەكرێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.