Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 05:29

پەرلەمانی كوردستان دەنگ لەسەر پێشنیازە یاسای بەرێوەبردن و پاراستنی ئاو دەدات

کوردستان TV
100%

پەرلەمانی كوردستان ڕۆژی پێنجشەممە دانیشتنی ژمارە (3)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، ئەنجامدەدات و تیایدا دەنگ لەسەر پێشنیازە یاسای بەرێوەبردن و پاراستنی ئاو  لە هەرێمی كوردستان دەدات.


بانگهێشت بۆ گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمانی كوردستان
پشتبەستن بە حوكمی بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (١٨)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمان بكەین، بۆ دانیشتنی ژمارە (٣)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، لە كاتژمێر (١٢)ی نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٢/٦/٢، تكایە لە كاتی دیاریكراودا ئامادەبن.
لەگەڵ ڕێزدا..
د. ڕێواز فائق حسێن
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان-عێراق
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.