لە پاریس پیاوێك ،قژێكی ئافرەتانە لەسەر دەنێت ،خۆی وانیشان دەدات كە ئافرەتە، لەرێگەی كورسی خاوەن پێداویستی تایبەت ، دەچێتە ناو مۆزخانەی لۆڤەر،بە كێك تابلۆی بەناوبانگی جیهانی مۆنالیز دەشێوێنێت.
پیاوەكە خۆی لە شێوەی ئافرەتێكی بەتەمەن نیشان دەدات، كاتێ لە تابلۆیەكە نزیك دەبێتەوە ، لەبەر چاوی ئامادەبووانی مۆزخانەكە ، لەسەر كورسییەكە هەڵدەستێتە سەر پێ بە كێك تابلۆیەكە دەشێوێنێت.
دوای ئەو رووداوە هەرزوو پیاوانی چاودرێری مۆزخانەكە ، پیاوەكە لە شوێنەكە دووردەخەنەوە ،ئەم كارەی پیاوەكە كاردانەوەی لە نێو تۆڕەكۆمەڵاتییەكان لێكەوتەوە.
تابلۆی مۆنالیزا، لەلایەن هونەرمەندی شێوەكاری ئیتاڵی" لیۆناردۆ داڤنیشی" دروست كراوە، تائێستا چەندین جار لە زادیاكردنی ئاشكرا فرۆشراوە ، یەكێكە لە باناو بانگ و گرانبەهاترین تابلۆكانی جیهان.
ئا- كامران
ژێدەر-ئەلعەرەبیە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.