وهزیری دارایی حكوومهتی ههرێمی كوردستان له میانهی كۆبوونهوهیهكدا لهگهڵ دوو بهرپرسی باڵای ئهمهریكا ڕایگهیاند، ههوڵ دهدهین لە کەمترین ماوەدا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەشێوەی کارت مووچەکانیان وەربگرن.
ئهمڕۆ سێشەم ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی لە (دو تاينتواتچ) بەرپرسی بەشی سیاسی-ئابووری و (سێث پاچ) سەرۆکی یەکەی ئابووری لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان کرد.
وەزیری دارایی و ئابووری له كۆبوونهوهكهدا باسی لەوە کرد كه سەرەڕای دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان نابێت لەبیر بچێت کە ل ەسەرەتای ساڵی 2013 حکوومەتی ناوەندیی عێراق گەمارۆیەکی ئابووری بەسەر هەرێمی کوردستان سەپاندووە.
گوتیشی: بەڵام دڵخۆشین بەوەی لە هەرێمی کوردستان ئیرادەیەک هەیە بۆ بەرەوپێشچوونی چاکسازی سەرتاسەری.
ئاماژهی بهوهش دا: بە هەموو ئاستەنگەکان هەوڵی تەواومان داوە بە کەمکردنەوەی ڕۆتین و بە ئەلیکترونیکردنی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سەر بە وەزارەتمان، ئەمەش جێگەی دڵخۆشییە بۆ هاووڵاتییان.
ئاوات جەناب نووری دووپاتی کردەوە: لە دواهەمین هەوڵماندا لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی تەکنەلۆجیای بانکەکان بڕیارە لە کەمترین ماوەدا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەشێوەی کارت مووچەکانیان وەربگرن.
شاندی میوانیش پشتگیری خۆیان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری دەربڕی و ئاماژەیان پێ دا کە بۆ هەموو سێکتەرەکان پاڵپشت دەبن، لەپێناو سەرخستنی حکوومەتی هەرێم بە گشتی و وەزارەتی دارایی و ئابووری بەتایبەتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.