ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق له‌باره‌ی ده‌نگۆی هاتنی شه‌پۆڵێكی نوێی خۆڵبارین ڕوونكردنه‌وه‌ی دا و جه‌ختی كرده‌وه كه له ڕۆژانی داهاتوودا پله‌كانی گه‌رما زیاتر به‌رز ده‌بنه‌وه.
عامڕ جابری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێ له ڕۆژانی داهاتوودا له ته‌واوی عێراق پله‌كانی گه‌رما به‌رز ببنه‌وه، هه‌روه‌ها تۆز و خۆڵێكی سووكیش له هه‌ندێ ناوچه هه‌بێت.
ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستا هیچ نیشانه‌یه‌ك له‌باره‌ی هاتنی شه‌پۆڵێكی چڕی خۆڵبارینی نوێ له ئارادا نییه. هیواشی خواست شه‌پۆڵه‌كانی خۆڵبارین له ته‌واوی وڵات به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه چووبێت.
سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو له عێراق، عامڕ جابری ڕایگه‌یاند: كه‌می بارینی باران و وشكه‌ساڵی و دابه‌زینی ئاستی ڕووباره‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی زه‌وی كشتوكاڵی و دار و دره‌خت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هۆكارن بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما.
به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی ڕاگه‌یاندنی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ته‌نیا له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا تا ئێستا 10 شه‌پۆڵی خۆڵبارین ڕوویان له پارێزگاكانی عێراق كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.