سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان نزیك بووه‌وه له 125 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت زیاتر له 3 دۆلاری هاته‌سه‌ر و بووه 124.67 دۆلار.
به‌هه‌مانشێوه نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و ئێستا هه‌ر به‌رمیلێك به 117.09 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێ.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به‌م ڕێژه به‌رز و خێرایه په‌یوه‌ندی به بڕیاره‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌یه كه ڕێژه‌ی قه‌ده‌خه‌كردنی كڕینی نه‌وتی له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ 90% به‌رز كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.