ئه‌مڕۆ سێشه‌م مه‌لایێك له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی له ناوه‌ڕاستی پارێزگای میسان درانه به‌ر ده‌رستدرێژی گوله و كوژران، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگاكه‌ش هۆكاری كوشتن‌یان ئاشكرا ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن كه ڕه‌نگه هۆكاری كوشتنی مه‌لا و كوڕه‌كه‌ی به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بووبێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م مه‌لا ڕه‌حیم ئه‌لیاسری كه‌سایه‌تی ئایینی دیاری پارێزگای میسان له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كی ئه‌بوو ڕومانه له ناوه‌ڕاستی پارێزگا له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسه‌وه درانه به‌ر ده‌ستدرێژی گوله و كوژران.
له هه‌ندێ هۆكاری ڕاگه‌یاندن وا بڵاو كرابووه‌وه كه هۆكاری سه‌ره‌كی كوشتنی مه‌لا ڕه‌حیم ئه‌لیاسری به‌هۆی هێنانی ژنی دووه‌مه‌وه بووه به‌بێ ئاگاداری دایك و باوكی ژنه‌كه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌كه دیارده‌ی شه‌ڕه ته‌قه و كوشتن به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه له پارێزگاكانی باشووری عێراق تا دێت زیاتر ده‌بێت و بووه‌ته جێگه‌ی مه‌ترسی و دڵه‌ڕاوكێی هاووڵاتییان، له‌به‌رامبه‌ریشدا داوا له حكوومه‌ت و پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ن سنوورێك بۆ كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دابنرێ و یاسا سه‌روه‌ر و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی كێشه‌كان بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.