ئه‌مڕۆ سێشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ عه‌بدولعه‌زيز ته‌ييب وه‌زيرى پێشووترى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو ئه‌حمه‌د ته‌یب برا گه‌وره‌يان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆى و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان كرد.
وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌مى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و سه‌بوورى و ئارامى به خانه‌واده و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه عه‌بدولعه‌زيز ته‌ييب سوپاس و پێزانينى خۆى و خانهوادهيانى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌ميى نێچيرڤان بارزانى و هاوبه‌شى له پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.