لیژنهی دابینكردنی خزمهتگوزارییهكانی پڕۆسهی حهج سهر به وهزارهتی ئهوقاف و كاروباری ئایینی ههڕێمی كوردستان ڕوونكردنهوهیهكی لهبارهی جیاوازی تێچووی حهجی حهجییانی ههرێمی كوردستان و عێراق بڵاو كردهوه.
زهینهدین مهولوود سورچی بریكاری وهزارهت و سهرۆكی لیژنهی دابینكردنی خزمهتگوزارییهكانی پڕۆسهی حهج لهمبارهیهوه ڕایگهیاند: سەبارەت بە نرخ و تێچووی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ 2022 سەرۆکی لێژنەی خزمەتگوزاریەکانی حاجیانی ههرێمی کوردستان ئەم خاڵانە دەخاتەڕوو:-
یەکەم
شوێنی مانەوەی حاجییان (زۆر نزیکتر) لە شوێنی حاجییانی عێراق دابینکراوە بەشێوەیەک نزیک حەرەمی پیرۆزە و پاک و خاوێن و بە کوالێتییەکی باش، حاجیان بە ئاسانی دەتوانن ھاتوچۆ بکەن، ئەمەش نرخی لەگەڵ شوێنێکی دوورەدەستی بێ کوالێتی دەگۆرێ و جیاوازە.
دووەم
نرخی پلیتی فرۆکەی گواستنەوەی ھەر حاجییەکی ھەرێمی کوردستان لە فرۆکەخانەکانی ھەولێر سلێمانی بڕی (100) دۆلار لە فرۆکەخانەکانی عێراق گرانترە.
سێیەم
توانیومانە لە ئەمساڵدا سێ ژەم خواردنی شایستە و گونجاو بۆ حاجییانی کوردستان (بەمینیۆی دەوڵەمەند و ھەمەجۆر) دابین بکەین، لە کاتێکا لە عێراق تەنیا دوو ژەم خواردن دابین کراوە.
چوارەم
سەبارەت بە چارەسەری پزیشکی حاجییان، لێژنەکەمان توانی بۆ یەکەمجار گرێبەست لەگەڵ باشترین کۆمپانیای دابینکردنی دەرمانی کوالێتی بەرزی سعودییە بکات جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو.
پێنجەم
لەو بڕەی پارەیەی کە دەکاتە ( 4700 ) دۆلاری حاجییانی هەرێمی کوردستان راستەوخۆ بری ( 3397) دۆلار دەچێتە سەر حسابی دەستەی باڵای حەجی عێراق لەبەرامبەر ھۆتێل و مانەوەی حاجییان لە مەدینەی پیرۆز، گواستنەوە و تێچووی (المطوفينى سعوديیه) واتە لەو بڕە تەنیا (1300) دۆلار، بۆ ئەم ھەموو خزمەتگوزارییانەی خوارەوە لەلایەن لێژنەی ئێمە لە مەککەی پیرۆز بۆ گرێبەستی ھۆتێل و تەندروستی و ھاتوچۆ و دابینکردنی خواردن و دەرمان تەرخانکراوە.
شەشەم
دەستەی باڵای حەجی عێراق وێڕای پارەی حاجییانی خۆیان ھاوکاری (نفقات الحاکمە) یان ھەیە و بودجەی تایبەتییان بۆ دابین دەکرێ، ھەروەھا دەستەی حەجی عێراق وەبەرھێنان لە پرۆسەی عومڕەدا دەکەن، لە کاتێکدا ھەرێمی کوردستان لەم بودجە و ھاوکارییە بێ بەشکراوە.
حەوتەم
بەڕێزان لە لێژنەی ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان زانیارییان هەیە لەسەر پڕۆسەی حەج لە ساڵانی ڕابردوو کە خەرجی دووری و نزیکی ھۆتێل لە مەککەی پیرۆز چەندە جیاوازی هەیە بۆ مانەوەی حاجییان.
هەشتەم
لیژنەی ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان و ھەر لایەنێک هەر کاتێک بیانەوێت دەتوانن ناوەڕۆکی گرێبەستەکانی تایبەت بە بواری حەج لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومڕە ببین کە واژۆکراون.
زهینهدین مهولوود سورچی سهۆكی لیژنهی دابینكردنی خزمهتگوزارییهكانی پڕۆسهی حهج ڕاشیگهیاند: لە کۆتاییدا ئێمە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی وەکو ئەرکێکی نەتەوایەتی و ئایینی خۆمان لە هەموو لایەک بە بەرپرسیارتر و پەرۆشتر بۆ ئەم پرۆسەیە دەبینین بۆ خزمەتکردنی حاجییانی ههرێمی کوردستان، بۆیە داوا لە هەموو لایەک دەکەین ئەم پرۆسە ئایینییە پیرۆزە تێکەڵ بە ململانێی سیاسی و مزایەدەی سیاسی نەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.