ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ له شاره‌دێی ڕۆڤیا سه‌ر به قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و كه‌سێكی تریش بریندار بوو.
سه‌نگه‌ر گۆران په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له ڕۆڤیا پێی ڕاگه‌یاندین: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپڵ ڤیكترا له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی شاره‌دێی ڕۆڤیا خۆی كێشا به هاووڵاتییه‌ك و دواتریش وه‌رگه‌ڕا.
ڕاشیگه‌یاند: له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌دا ئه‌و هاووڵاتییه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه خۆی پێداكێشابوو گیانی له‌ده‌ست دا، هاووڵاتییه‌كه ته‌مه‌نی 65 ساڵان بوو.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ش دوای وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به سه‌ختی بریندار بوو.
لای خۆیه‌وه ئازاد ته‌ها گوته‌بێژی هاتوچۆی دهۆك ڕایگه‌یاندبوو كه له ماوه‌ی ته‌نیا 2 ڕۆژی ڕابردوودا به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ و وه‌گه‌ڕانی ئۆتۆمبێله‌وه له سنووری پارێزگاكه‌یان 2 كه‌سی تریش گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.