له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان پارێزگای هه‌ولێر و سه‌رۆكی یه‌كێتی ئاسمانی عه‌ره‌بی بڕیاردرا بۆ یه‌كه‌مجار پاڵه‌وانییه‌تی ئاسمانی به به‌شداری 12 وڵاتی عه‌ره‌بی له هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێت.
نیوەڕۆى ئەمرۆ سێشەم ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ لیوا ئیسماعیل دەرویش سەرۆکى یەکێتى ئاسمانى عەرەبى و شاندێکى یاوەرى كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ لەبارەى ئەنجامدانى پاڵەوانییەتى ئاسمانى کرا کە بۆ یەکەمجارە لە عێراق بە بەشدارى 12 وڵات ئەنجام دەدرێت و بڕیاریشه لە ڕێكه‌وتی 2022.6.4 تاوەکو 2022.6.12 لە هەولێرى پایتەخت بەڕێوەبچێت.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: خۆشحاڵین کە پاڵەوانیەتییەکى لەم شێوەیە بۆ یەکەمجار لە عێراق و لەسەر ئاستى وڵاتانى عەرەبى لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان بەرێوەدەچێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه وەکو پارێزگاى هەولێر ئاماده‌ن هەرچی پێویستە لە ئاسانکارى و هاوکاریکردن پیشکەشی بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.