Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 01:20

مەسرور بارزانی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆز دەكات 

ئومێدەوارم یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ، وەك بەشدارێكی سەرەكی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە گەڵ هێز و لایەنەكانی دیكەی كوردستان، پشتیوانی بەهێزی حكومەت بن
کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی ،سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكیدا ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆز دەكات كە ئەمەش دەقەكەیەتی..
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان 
بەبۆنەی ( 47)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پیرۆزبایی لە سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی دەكەم و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم لە پێناو خزمەتكردنی گەلی كوردستان. 
ئومێدەوارم یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ، وەك بەشدارێكی سەرەكی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە گەڵ هێز و لایەنەكانی دیكەی كوردستان، پشتیوانی بەهێزی حكومەت بن لە پێناو جێبەجێكردنی كارنامەكەی بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتێكی شایستەی خەڵكی كوردستان بكات. 
لەم یادەدا، جەخت لە گرنگیی هەماهەنگیی و كاركردنی لایەنە كوردستانییەكان دەكەینەوە بۆ داكۆكیكردن لە دەسكەوتە نیشتمانییەكان و مافە دەستوورییەكانی گەلی كوردستان.

مەسرور بارزانی 
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.