1 ى 6 ى هه‌موو ساڵێك به رۆژی جیهانی مناڵان ناسراوه ،له‌ورۆژه‌دا چه‌ندین چالاكی جۆراجۆر تایبه‌ت به مناڵان سازده‌كرێت.
مێژویی سه‌رهه‌ڵدانی ڕۆژی جیهانی منداڵان:
ڕۆژی جیهانی منداڵان له‌وڵاته جۆراوجۆره‌كانی جیهان به‌جیاوازی یاد ده‌كرێته‌وه ،له‌لایه‌ن هه‌ندێك وڵاته‌وه هه‌ر له ڕۆژی 25ی نۆڤمبه‌ره‌وه و به پێی بڕیاری كۆنفڕانسی ساڵی 1924ی "جنێف"، كه له ژێر ناوی كۆنفڕانسی جیهانی بۆ "خۆشگوزه‌رانی "ی منداڵان به به‌شداری نوێنه‌رانی 54 وڵات به‌ڕێوه چوو و به كۆی ده‌نگ به‌یاننامه‌یه‌كیان تاوتوێكردو له‌سه‌رچه‌ند خاڵێكی وه‌ك( پێداویستییه سروشتییه‌كانی منداڵان، ڕزگار بوونی منداڵان له چنگ هه‌ژاری، پشتگیری له منداڵانی كار، پێداچونه‌وه‌ی سه‌ر له نوێ به‌سه‌ر شێوازه‌كانی بارهێنان و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه په‌یوه‌ست له‌گه‌ڵ پاداشت‌و دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی بۆ منداڵان له سه‌رتاسه‌ری جیهان پێداگری كرابوو) ،مافه‌كانی منداڵانی تێدا به فه‌رمی ڕاگه‌یه‌ندرا و له‌ساڵی 1954دا ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان داوای له‌سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تانی جیهان كرد ڕۆژێك ده‌ستنیشان بكه‌ن بۆ ڕۆژی منداڵان، زۆرێك له‌وڵاتانی جیهانو یه‌كێتی سۆڤێتی جاران (1ـ 6) یان ده‌ست نیشانكرد بۆ ئه‌و یاده و له هیند ستان 5ی نیسان وله ژاپۆن 4ی تشرینی دووه‌م ئه‌و یاده ده‌كه‌نه‌وه .
به‌ڵام ڕۆژی جیهانی منداڵان له ڕاستیدا له‌لایه‌ن خودی منداڵانه‌وه به‌بوون هات ، له ساڵی 1986 و له رۆژێك وادا دوو قوتابی ته‌مه‌ن 9 ساڵان له قوتابخانه‌ی ئاتاتۆری له نیۆیۆرك به نووسینی نامه‌یه‌ك داوایان له منداڵانی جیهان كرد تا به‌یه‌كه‌وه رۆژێك به ناوی رۆژی ئاشتی دیاری بكه‌ن.
یه‌كێك له‌و منداڵانه له په‌یامه‌كه‌ی خۆی دا ده‌ڵێ:" گه‌وره‌كانی ئێمه باوه‌ڕێكی نه‌گۆڕیان هه‌یه ... ئه‌وان ئێمه‌یان خۆش ده‌وێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه جگه‌ر گۆشه‌ی ئه‌وانین، به‌ڵام ئایا ئه‌وان ده‌زانن كه چ جیهانێكیان بۆ ئێمه دروست كردووه؟. ئه‌گه‌ر بچكۆله‌ترین هه‌ڵه له هه‌ستی ئه‌وان دا ڕوو بدات، ئێمه هیچ شانسێكمان بۆ گه‌شه و هه‌وڵدان نابێت! ئێمه ده‌مانه‌وێت توانای گه‌شه و ههوڵَدانمان لێ زه‌وت نه‌كرێت"!
منداڵان له‌م رۆژه دا ده‌یانه‌وێت وه‌بیر هێنهوهرهی ئه‌و جیاوازی و ناكۆكیانه بن ، كه گه‌وره‌كان ماف‌و ئازادییه‌كانی منداڵانی زهوتكردوهو ڕێژه‌یه‌كی زۆرله منداڵان به‌هۆی برسێتی، نه‌بوونی پێداویستی پزیشكی، به‌دخۆراكی، ده‌ستدرێژی سێكسی، بازرگانی پێكردن ... گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
له جیهانێك دا كه سنووره‌كان، ئاو، خاك و زۆر جاریش نه‌ته‌وه، ره‌گه‌ز و مه‌زهه‌ب به‌هانه‌ن بۆ شه‌ڕ و له‌ناوبردنی منداڵان ، لێره‌شدا بێ خانه‌و لانه‌یی، برسێتی، نه‌خۆشی و مه‌رگ دهبێتهچارهنووسی ملیۆنه‌ها مرۆڤی بێ دیفاع و به تایبه‌ت منداڵان ، له لایه‌كی دیكه‌وه سوود و قازانجی چه‌ند ملیارد دۆلاریش ده‌چێته گیرفانی خاوه‌نانی كۆمپانیای چه‌ند میلله‌تێكه‌وه كه به‌رهه‌م هێنه‌ری چه‌كه كوشتاره به كۆمه‌ڵ و مهرگبارهكانن، كه هه‌مووی ئه‌وانه له ژێر ناوی . به‌رگری له دیموكراسی‌و ئاین‌و مه‌زهه‌بی، نه‌ژادی ... دا ڕوو ده‌ده‌ن.
ڕێكخراوی یونیسێف له ڕاپۆرتێكیدا نوسیوێتی: ته‌نیا به خه‌رجكردنی پێنج دۆلار بۆ هه‌ر منداڵێك، ده‌كرێت 90%ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه ساڵانه به هۆكاری جۆراوجۆره‌وه گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن له مه‌رگ ڕزگار بكرێن، وه هه‌ر ئه‌وه‌نده بودجه‌یه‌ش به‌سه بۆ باشتر كردن و سه‌ر و سامان‌دان به ژیانی مندڵان له وڵاته‌كانی جیهانی سێهه‌م بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ، كه ئه‌م بڕه یه‌كسانه له‌گه‌ڵ خه‌زێنه‌ی ته‌نیا یه‌ك كۆمپانیای چه‌ك له جیهاندا.!
نزیكه‌ی نیوه‌ی منداڵه‌كان كه ژماره‌یان ده‌گاته 152 ملیۆن منداڵ، كاری منداڵان ته‌مه‌نیان له نێوان 5-11 سالدان. 42 ملیۆن (82% ته‌مه‌نیان له نێوان 12-14 ساڵاندایه 37 ملیۆن (24% ته‌مه‌نیان له نێوان 15-17 ساڵاندایه.
ترسناكترین كاری منداڵان له ته‌مه‌نی 15-17 ساڵاندایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نزیكه‌ی چاره‌كی كاری ترسناكی منداڵان (19ملیۆن منداڵه) ته‌مه‌نیان له‌ژێر 12 ساڵی دایه..
بابهههمووان له‌م ڕۆژه‌دا هه‌وڵبده‌ین نه‌هێڵین منداڵان چیتر كاری تاقه‌ت پڕوكێن وبازرگانیكردن به‌لاشه‌ی ناسكیان بكرێت، مافه‌كانیان بدرێته‌وه‌و به‌شدار بكرێن له‌چالاكیه جۆراوجۆره‌كانی منداڵان‌و له‌بری كاركردن‌و مامه‌ڵه‌ی كڕین‌و فرۆشتن‌و سوكایه‌تی پێكردن، له‌لایه‌ن دهوڵهتو ڕێكخراوه پهروهردهییهكانهوه خولی ڕاهێنانی جۆراو جۆریان بۆ بكرێته‌وه‌و هه‌وڵبدرێت بخرێنه‌وه نێو دنیای منداڵی خۆیان‌و ئاشنای مۆسیقا‌و وهرزشو هونه‌رو درومانو دارتاشی و ئارایشتگا... بكرێن ،ئه‌مه منداڵان دوورده‌خاته‌وه له سه‌ر شهقامو كوچه‌و كۆڵانه‌كان‌و دوورده‌كه‌ونه‌وه لهسهرهڕۆیی.
زانست و ته‌كنه‌لۆژی ئه‌م جیهانه له خزمه‌ت كێبِركێ سهرمایهدارییهكاندایه نه‌ك له خزمه‌ت به ئاسوده‌یی و خۆشبه‌ختی مرۆڤه‌كان، ئه‌م ڕهورهوهیه ده‌بێ پێچه‌وانه بكرێته‌وه و ته‌واوی سه‌روه‌ت و زانست و ته‌كنه‌لۆژی پێشكه‌وتووی ئه‌مڕۆیی بخرێته خزمه‌ت به‌خته‌وه‌ری و ئه‌منییه‌ت و ئاسووده‌یی بۆ سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگای به‌شه‌رییه‌ت. ئه‌م هێزه كه ئێستا له ژێر كۆتوبه‌ند دایه و مه‌یلێكی به هێزی بۆ به ده‌ست هێنانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی مروڤایه‌تی خۆی تێدا به‌دی ده‌كرێت، ده‌توانێ جیهانی ئه‌مڕۆی منداڵان به جوانترین ره‌نگه‌كان وێنا بكات و ئاسه‌واری ڕه‌نج و مه‌ینه‌تی له ژیانیاندا بسڕێته‌وه و خۆشبه‌ختی و ئاسوده‌یی بۆ هه‌موان به دیاری بهێنێت..
دووباره به هیوایی تهمهندرێژییو خۆشگوزهرانیو به‌رجه‌سته‌كردنی مافه‌كانی مندالان.
شایانی باسه له كوردستان و له جیهان دا به‌و بۆنه‌یه‌وه چه‌ندین چالاكی هونه‌ری هه‌مه جۆر به‌وبۆنه‌یه‌وه بۆ مناڵان ساز ده‌كرێت.
ئا- كامران
ئه‌مڕۆ رۆژی جیهانی منداڵانه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.