Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 00:27

ناكۆكی و دابەشبوونەكان ئۆكرانیا لە چەكی قورس بێبەش دەكات

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ناكۆكییەكان لە بەرەی رۆژئاوا لەدژی رووسیا لە پەرەسەندندایە، هاوپەیمانە ئەوروپییەكان لەسەر بەردەوامبوون لە ناردنی چەكی قورسی زیاتر بۆ ئۆكرانیا دابەشبوون، كە هەندێكیان ترسیان هەیە ببێتە هۆی درێژكردنەوەی ململانێكان و زیادكردنی كاردانەوەی ئابووری.
وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمەریكا جیاوازییان هەیە لەسەر ئەو مەترسییە درێژخایەنەی رووسیا دروستی دەكات و ئایا ئۆكرانیا دەتوانێت لە مەیدانی جەنگدا لە راستیدا سەركەوتن بەدەست بهێنێت یان نا.
لەگەڵ بەردەوامبوونی شەڕەكە، بلۆكی یەكەمی وڵاتانی ڕۆژئاوا بە سەرۆكایەتی ئەڵمانیا و فەرەنسا تا دێت زیاتر دوودڵ دەبن لە دابینكردنی چەكی هێرشبەری دوور مەودا بۆ ئۆكرانیا كە پێویستی پێی دەبێت بۆ وەرگرتنەوەی ئەو خاكەی كە لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی لەدەستی سوپای ڕووسیا لەدەستی داوە .
لە لایەكی دیكەوە ئەمریكا و بەریتانیا و كۆمەڵێك وڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەوروپا لەشكركێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا وەك پێشەنگێك بۆ فراوانكردنی زیاتری مۆسكۆ دەزانن و ئۆكرانیا لە شەڕێكی فراوانتردا دەخاتە هێڵی پێشەوە.
كاربەدەستانی ئەوروپی رایانگەیاند كە لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا درزەكانی نێوان وڵاتانی رۆژئاوا پەرەی سەندووە و ئۆكرانیا چەند شارێكی لە ناوچەی دۆنباسی لەدەستداوە.
حكومەتەكانی ئەوروپا توانیان لەسەر رێوشوێنەكانی گۆشەگیركردنی ئابوری رووسیا رێكبكەون بە شێوەیەك كە كەس چاوەڕوانی نەدەكرد، لەوانەش قەدەغەكردنی زۆرینەی ئەو نەوتە خاوەی مۆسكۆ كە بە ئەوروپا دەیفرۆشێت. بەڵام بۆچوونەكان لەسەر مەترسییەكانی جەنگ و چانسی سەركەوتنی ئۆكرانیا بە قووڵی دابەشبوون.
لێدوانە گشتیەكانی سەركردەكانی فەرەنسا و ئەڵمانیا و تێبینییەكانی بەرپرسانی ئەو وڵاتانە ئاماژەیان بەوە دەكرد كە ئەوان گومانیان لە توانای كیێڤ هەیە بۆ دەركردنی داگیركەران، هەروەها داوای ئاگربەستیان بە دانوستان كردووە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.