Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 00:22

ئەمریكا سیستەمی مووشەكی پێشكەوتوو رەوانەی ئۆكراینا دەكات

کوردستان TV
100%

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا، رایگەیاند كە بڕیاریداوە سیستەمی مووشەكیی پێشكەوتوو رەوانەی ئۆكراینا بكەن.
جۆ بایدن گوتارێكی بە ناونیشانی "كار و ئەركەكاكی ئەمریكا لە ئۆكراینا" بۆ رۆژنامەی نیویۆرك تایمز نووسیوە.
سەرۆكی ئەمریكا بە ئاماژەدان بەوەی كە جەنگی رووسیا-ئۆكراینا پێی ناوەتە چوارەمین مانگی خۆیەوە و نووسیویەتی "گەلی ئۆكراینا بە قوربانیدان، خۆڕاگری و سەركەوتنەكانی، رووسیای تووشی سەرسوڕمان كرد و ئیلهامبەخش بوو بۆ هەموو جیهان".
جۆ بایدن باسی لە پاڵپشتی سەربازیی، مرۆیی و دارایی وڵاتان بۆ ئۆكراینا كردووە و بەم شێوەیە هەڵوێستی ئەمریكای سەبارەت بە جەنگی رووسیا-ئۆكراینا خستووەتە روو:
"ئامانجی ئەمریكا روونە: ئێمە ئۆكراینایەكی دیموكرات، سەربەخۆ، سەروەر و ئاوەدانمان دەوێت كە بتوانێت بەرگری لە خۆی بكات لە بەرامبەر هەڕەشەكانی داهاتوودا".
جۆ بایدن بە ئاماژەدان بەوەی كە ئامانجی ئەمەریكا بەهێزكردنی دەستی ئەم وڵاتەیە لەسەر مێزی دانوستان بەو چەكانەی كە بە ئۆكراینای داوە، باسی لەوەش كردووە "لەبەر ئەم هۆكارە بڕیارماندا سیستەمی مووشەكیی پێشكەوتوو و تەقەمەنی بۆ ئۆكراینا دابین بكەین تاكو بتوانێت بەوردی ئامانجەكانی بپێكێت".
بایدن جەختی لەوە كردووەتەوە كە بەردەوام دەبن لە كاركردن لەگەڵ وڵاتانی دیكە بۆ زیادكردنی سزاكانی سەر رووسیا و ئاماژەی بەوە داوە كە ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە ناردنی چەكی پێشكەوتووی وەك مووشەكی دژەتانكی جاڤڵن، مووشەكی دژەفڕۆكەی ستینگەر، سیستەمی رادار، فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان و هێلیكۆپتەری جۆری Mi-17 بۆ ئۆكراینا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.