Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 21:31

تای تەماتە نەخۆشییەكە منداڵان دەكاتە ئامانج 

کوردستان TV
100%

دەسەڵاتدارانی تەندروستی لە هیندستان لە ئامادەباشیدان دوای ئەوەی نەخۆشییەكی نهێنییان بینی كە نیشانەكانی هاوشێوەی كۆكە مەیموونەكانی تێدایە بە ناوی "ئەنفلۆنزای تەماتە" یان "تای تەماتە".
بەپێی ڕۆژنامەی "ئێكسپرێس"ی بەریتانی، لە شەشی مانگی ئایاری ڕابردووەوە، زیاتر لە 80 حاڵەتی "ئەنفلۆنزای تەماتە" لە منداڵانی هیندستان تۆماركراوە.
ئەم نەخۆشییە بەهۆی ئەو تاڵە سوورانەی كە دروستی دەكات پێی دەوترێت ئەنفلۆنزای تەماتە، كە بە شێوەیەكی سەرەكی تووشی منداڵانی خوار تەمەنی پێنج ساڵ دەبێت.
هاوشێوەی ڤایرۆسی كۆكە مەیموونەكان، منداڵانی تووشبوو نیشانەكانی وەك پەڵەی تاڵە گۆڕاو و سوورەكان لە هەموو جەستەیاندا بەدی دەكرێت، كە لەڕادەبەدەر ئازاربەخش و درمییە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتە ناوخۆییەكان، نەخۆشییەكە دەبێتە هۆی ماندوێتی و ئازاری جومگەكان و گرژبوونی گەدە، جگە لە سكچوون و ڕشانەوە و سكچوون و كۆكە و پژمین و ئاوی لووت و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی.
هەروەها لە هەندێك حاڵەتدا گۆڕانكاری لە ڕەنگی قاچ و دەستەكاندا بەدیكراوە، لەگەڵ وشكبوونەوە، كە دەبێتە هۆی خورانی نزیك دەم.
بە وتەی سوبهاش چاندرە، پرۆفیسۆری یاریدەدەری پزیشكی ناوخۆیی لە نەخۆشخانەی ئەمریتا لە شاری كۆچی لە هیندستان، نەخۆشییەكە كوشندە نییە، بەڵكو درمییە.
چاندرە لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی هیندستان گوتی: ئەو نەخۆشانەی تووشی ئەنفلۆنزای تەماتە دەبن پێویستە بڕێكی زۆر شلە بخۆنەوە و لە جێگادا پشوو بدەن.
ژێدەر/ سكای نیوز
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.