Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:27

له‌ مانگی رابردوودا به‌ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران 22 كۆڵبه‌ری كورد كوژراون و برینداربوون

کوردستان TV
100%


رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ  رایگه‌یاند:  لانی کەم 22 کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستانی ئێران کوژراون و یان بریندار بوون. ئەم ڕێژەیە بە بەراورد لەگەڵ مانگی ڕابردوو 23 حاڵەت واتە 104.5% کەمی کردووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی پێنجی رابردوودا ، لانی کەم 22 کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان یان کوژراون، یان بریندار کراون کە 82%ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا کۆڵبەرێک کوژراوە و 22 کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون.

زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی کرماشان تۆمار کراوە کە 11 حاڵەت بووە. کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بریندار کراوە کە  لاوێك بووه‌  تەمەنی 17 ساڵ بووە.


چۆنیەتی کوژران یان بریندار بوونیان: 
تەقەی ڕاستەوخۆ: 18 حاڵەت (1 کوژراو و 17 بریندار) کە دەکاتە 82% ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی سروشتی:2 حاڵەت (2 بریندار) کە دەکاتە 9%ی کۆی حاڵەتەکان.

لێدان بە قونداخی چەک و باتۆم: 2 حاڵەت (2بریندار) کە دەکاتە 9%ی کۆی حاڵەتەکان.

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان:
پارێزگای ئورمیە: 1 حاڵەت (1 بریندار)
پارێزگای سنە: 10حاڵەت (1 کوژراون و 9 بریندار)
پارێزگای کرماشان: 11 حاڵەت (11 بریندار)

ئەو هێزەی کە تەقەی کردووە:
پاسه‌وانی سنوور: 19 حاڵەت (1 کوژراو و 18 بریندار)
سوپای پاسداران: 1 حاڵەت (1 بریندار)

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.