Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 23:26

هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییه‌كی سه‌باره‌ت به‌ فرۆشتنی 91 ئۆتۆمبێلی ده‌ست به‌سه‌ر داگیراو بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، سه‌باره‌ت به‌ فرۆشتنی 91 ئۆتۆمبێلی ده‌ست به‌سه‌رداگیراو ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌:


پشت بەستن بە ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە ( 1 ) ی ساڵی ( 2016 ) بەڕێوەبەرایەتی  هاتووچۆی سلێمانی  هەڵدەستێت بە فرۆشتنی ( 91 ) نەوەت و یەك ئۆتۆمبیل ی دەست بەسەردا گیراو لە گەراجی دەست بەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتیمان لە ناوچەی پیشە سازی سلێمانی ، هەر كەسێك ئارەزووی كڕینی ئەم ئۆتۆمبیلانەی هەیە ، دەتوانێت بەشدار بێت لە پرۆسەی زیادكردنی ئاشكرا ، بە ڕەچاوكردنی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە


1 – كەسی بەشداربوو دەبێت چەكی پەسەندكراو ئامادە بكات لە ڕۆژی زیادكرنی ئاشكراكە .
2 – كڕیار گشت خەرجییەكانی بڵاوكردنەوەی زیادكردنی ئاشكراكە دەگرێتە ئەستۆ .
3 – دەبێت كڕیار لە ماوەی ( 14 ) چواردە ڕۆژ دا سەرجەم ئۆتۆمبیلەكان بە سكراب ( بە  3 سێ‌ پارچە ) بباتە دەرەوەی گەراجەكە و پاش تێپەربوونی ئەو ماوەیە ڕۆژانە بڕی (یەك ملیۆن ) دینـــــار سزای دواكەوتنی لێ‌ وەردەگیرێت .
4 – پرۆسەی سكرابكردنی ئۆتۆمبیلەكان دەبێت لە لایەن كڕیارەوە ئەنجام بدرێت ولە ڕێكەوتی 17 / 6 / 2022 دەست پێ دەكات ، تا وەكو 30 / 6 / 2022  كۆتایی بێ بێت.و ڕۆژانە لە كاتژمێر ( 8 ) ی بەیانی تاوەكـو ( 6 ) ی ئێوارە ڕێگەپێدراوە لە ناو گەراجەكە ئەو كارە بكرێت 
5 – پرۆسەی زیادكردنی ئاشكراكە لە ڕێكەوتی 15  / 6 / 2022 لە كاتژمێر ( 10 ) ی سەر لە بەیانی لە گەراجی دەست بەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای ، لە ناوچەی پیشە سازی سلێمانی ئەنجام دەدرێت .

تێبینی :پێشتر لە رۆژنامەکاندا بڵاو کراوەتەوە کە بەرواری 1/6 زیاد کردنی ئاشکراکە بەڕێوە دەچێت بەڵام ئەو بەروارە گۆڕدراوە بۆ 15/6 بۆ ئاگاداریتان

لیستی هاوپێچ 91 ئۆتۆمبێل

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.