وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند لە مانگی ئایاری رابردوودا، 102 ملیۆن و 303 هەزار و 20 بەرمیل نەوت هەناردەكراوە كە كۆی گشتیی داهاتەكەی گەیشتووەتە، 11 ملیار و 436 ملیۆن دۆلار.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێكدا پشت بەستن بە ئامارێكی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (SOMO)، بڕ و داهاتی فرۆشی نەوتی بۆ مانگی ئایاری رابردوو بڵاوكردەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە، تیكڕای نەوتی هەناردەكراو لە مانگی ئایاری رابردوودا، 102 ملیۆن و 303 هەزار و 20 بەرمیل بووە كە كۆی گشتیی داهاتەكەی گەیشتووەتە، 11 ملیار و 436 ملیۆن دۆلار.
ئاماژە بەوەیش دراوە كە لە مانگی رابردوودا، رۆژانە تێكڕا سێ ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەكراوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق: داهاتی مانگی ئایار 11 ملیار و 436 ملیۆن دۆلار بووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.