Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 23:30

په‌یامێك له‌ مه‌كته‌بی سیاسی پارتیه‌وه‌ بۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی

کوردستان TV
100%

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی چل و حه‌وتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پیرۆزبایی له‌ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی ده‌كات.
 هه‌ر له‌ په‌یامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دا هاتووه‌، بە بۆنەی چل و حه‌وتەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە سه‌ركردایه‌تی و ئەندامان و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، هیوادارین لە کار و بەرنامە و چالاکییەکانی داھاتووتاندا بۆ خزمەتی گەلەکەمان بەردەوام و سەرکەوتووبن. 
لەو دەرفەتەدا وێرای بەرزنرخاندنی ئەم یادە و تێکۆشانی یەکێتیی نیشتمانی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەماندا، دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی و دۆستایەتی نێوانمان و تێکڕای هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ زیاتر هاودەنگی و یەکڕیزی و داکۆکیکردن لەو ئەزموونە و دەسکەوتەکانمان و پتەوکردنی گیانی یەکگوتاری و یەکهەڵوێستی سیاسی بۆ چارەسەرکردنی گیروگرفت و کێشەکان و، پاڵپشتیکردنی حکوومەت و پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.