Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 23:25

لەهەولێر بۆ ڕەواندنەوەی مەترسی دروستبوونیی لافاو ئاوەڕۆیەكی سندووقی دروستدەكرێت

کوردستان TV
100%

 راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، بۆ رەواندنەوەی مەترسی دروستبوونیی لافاو بە گوژمەی زیاتر لە 2 ملیار دینار، ئاوەڕۆیەكی سندووقی دروستدەكرێت.
 راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 1 ى 6 ى 2022، بڵاویكرده‌وه‌، لەهەولێر، بۆ رەواندنەوەی مەترسی دروستبوونی لافاو، بە گوژمەی 2 ملیار و 429 ملیۆن و 370 هەزار دینار، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هه‌ولێر، بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان، ده‌ستكرا به‌ دروستكردنی پڕۆژەى ئاوەڕۆی سندووقی بە درێژی (1200) مەتر، کەلەلای باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەستپێدەکات تاوەكو شەقامی 60 مەتری نزیک سایلۆ.

 

 

شوان عه‌زیز

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.