Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 23:26

وەزیری تەندروستیی : دوو حاڵەتە تۆماركراوەكە بە تای خوێنبەربوون نەخۆشخانەیان بەجێهێشت

کوردستان TV
100%

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند كە بەردەوامن لە دۆزینەوەی حاڵەتەكانی پەتای خوێنبەربوون و ئەوەیشی خستووەتەڕوو كە تا ئێستا تەنها دووحاڵەتی پشتڕاستكراوە لە هەرێمی كوردستان تۆماركراوە.
سامان بەرزنجی لە هەژماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاوی كردەوە بەردەوامین لە ئامادەباشی و دۆزینەوەی حاڵەتەكانی پەتای خوێنبەربوون و گومانلێكراوان، تەنها دوو حاڵەتی پشتڕاستكراوە لە هەرێمی كوردستان تۆماركراوە، خۆشبەختانە دوای مانەوەیان لە نەخۆشخانە و وەرگرتنی تەواوی چارەسەری گەڕانەوە ماڵەوە.
رۆژی 10ی ئایاری ئەمساڵ، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەولێر، یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە پەتای تای خوێنبەربوون لە پارێزگای هەولێر راگەیاند و دوای ئەویش لە 18ی هەمان مانگ، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی پارێزگای دهۆك، تۆماركردنی حاڵەتێكی تووشبوون بە پەتای خوێنبەربوونی راگەیاند.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.